سزا خرایەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

بیلال ڕەئوف ڕۆژنامەنووس و شارەزای ئابوری ڕایگەیاند، نەوتی هەرێم بەهۆی كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسیەوە سزای خراوەتەسەر.

بیلال ڕەئوف لە نوسینێکدا ڕایگەیاند، كێشە بۆ 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان دروستبووە.

بەوتەی بیلال ڕەوف ، “ماوەی 45 ڕۆژە دەست بەسەر داهاتی فرۆشتنی 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەرێمدا گیراوە”.

ئەو شارەزا ئابوورییە باسی لەوەشکردوە ، باڵیۆزی ڕوسیا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و پارتی و یەكێتی كۆبووەتەوە و هۆشداریداوە بە بەرپرسانی هەرێم كە كۆمپانیا ڕوسییەكان دورنەخەنەوە.

هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە هەرێمی كوردستان پەنای بردووەتەبەر وڵاتانی كەنداو تا جێگەی كۆمپانیا ڕوسییەكان لە هەرێم بگرنەوە، وەك ئەوەی ئەو شارەزایە ئاماژەی پێداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا