بزووتنەوەی ئیسلامی هەڕەشە لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، سكاڵای یاسایی لەسەر هەر كەناڵ و ماڵپەرێك تۆماردەكەن، كە هەواڵی ناڕاست دژی بزووتنەوەی ئیسلامی و خودی رابەری گشتی بڵاودەكەنەوە.

مەكتەبی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بزووتنەوەی ئیسلامی هەمیشە هەوڵی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی داوە لە هەرێمی كوردستان، لەو پێناوەشدا باجی گەورەی داوە، بەڵام ژمارەیەك راگەیاندن و پەیجی ئاراستەكراو بۆ تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتنی ژمارەیەك لایك و كۆمێنت، هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو لە بەرانبەر بزووتنەوەی ئیسلامی و خودی جەنابی رابەری گشتی بڵاودەكەنەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی هۆشداری دەدات، كە سكاڵای یاسایی لەسەر هەر كەناڵ و ماڵپەرێك تۆماردەكەن، ئەگەر تۆمەت و هەواڵی ناڕاست لەسەر رابەری گشتی و بزووتنەوەكە بڵاوبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا