گرێ‌ سپی.. چەكدارەكانی سەر بەتوركیا كەسایەتییەكانی نزیك لەیەپەگە دەرفێنن

پۆڵەتیك پرێس:
گروپێك لەچەكدارەكانی سوپای دەوڵەتی توركیا لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان شەوی چوارشەممەی رابردوو لەگوندی مەنكەلی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی حەمود جاسم عەیاف ریشسپیی عەشیرەتی ئەبو عەساف و رفاندوویانە.

لەدوای رفاندنی ئەو ریشسپییەی عەشیرەتی ئەبو عەساف، نزیكەی ٢٠٠ كەس لەخزم و كەسوكاری عەساف بەرەوە بارەگای سوپای توركیا لەگرێ سپی رێپێوانیان ئەنجامدا، بەڵام نەیانتوانی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەبو عەیافەوە بە دەستبهێنن.

هێڤین ئیسماعیل، هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی تایبەت بە “پۆڵەتیك پرێس”ی وت: لەرابردوودا گروپی چەكداری داعش لە گرێ سپی بوون و هەمان سیاسەت ئێستایان پیادە كردووە لە بەرانبەر خەڵكی ئەو ناوچەیە، پاش داگیركردنی گرێ سپی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لەناچە داگیركراوەكانی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریادا بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دانراوە و سیستماتیك تاوانی شەڕ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.

هێڤین ئیسماعیل وتیشی: رفاندنی هاووڵاتییان بووەتە رووداوێكی رۆژانەو زۆربەی ئەوانەشی دەرفێنرێن بۆ لێسەندنی پارە بە ناوی فیدییەوە ئەنجامدەدرێن.

باسی لەوەش كرد، كە لەم ساڵانەی دوایدا هەزاران كەس بەو شێوەیە رفێنراون و ئەشكەنجە دراون‌و هەندێك كەس لە كەسە رفێنراوەكانیش بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراون و چارەنووسی هەندێكی تریشیان نادیارە.

هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی ئەوەشی وت: دەوڵەتی توركیا هەوڵ دەدات سەجەم ئەو لایەن و سەرۆك عەشیرەتانەی نزیكیان لگەڵ هێزەكانی پاراستنی گەل یەپەگە هەیە لەناو بەرێت.

مانگی رابردووش لەناوچەیەكی دێرزوری رۆژئاوای كوردستان چەند گروپێكی چەكداری تەقەیان لە چەند سەرۆك عەشیرەتێك كرد، كە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەو گروپە چەكدارانە بۆ تێكدانی ئارامی ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر ئەو كردەوانە ئەنجامدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا