دوای 20 رۆژی لە ونبوونی تەرمی مێردمنداڵێك دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ، دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە ونبونی، لە چیای ماكۆك دۆزراوەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، راگەیاندووە، زیاتر لە 20 رۆژ لەمەوبەر مێردمنداڵێكی 14 ساڵ ونبوو، ئەمڕۆ لە چیای ماكۆك لەسنوری ناحیەی سەركەپكان تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی وت، تا ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو مێردمنداڵە نەزانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا