رزگار حاجی حەمە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکمان نەداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە کە رۆژی 10-6-2024 ە بەشداری هەڵبژاردن بکات، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکمان نەداوە.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە.

رزگار حاجی حەمە وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تائێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکی نەداوە و لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لیستی سەربەخۆی دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە 3-3-2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 10-6-2024 ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بڕیاریدا لە رۆژی 5-3-2024 ەوە تا 14-3-2024 بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی لەنیوان حزبە کوردستانییەکاندا دەستنیشان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا