لە چی کاتێکدا نابێت خواردنەوەی دارچینی بەگەدەی بەتاڵ بخورێتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

بەگشتی خواردنەوەی دارچینی بەگەدەی بەتاڵ لەبەیانیاندا بەیەکێک لە خواردنەوە باوەکان دادەنرێت، چونکە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام لە دۆخێکی تەندروستیدا نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.

پزیشک نەهلە عەبدولوەهاب پسپۆڕی بواری خۆراک و بەرگری جەستە لە میسر دەڵێت:”خواردنەوەی دارچینی دەتوانرێت بەیانیان بەگەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات بەتایبەتی ئەگەر پارچەیەک لە زەنجەبیلی فرێش و کەمێک هەنگوینی بۆ زیادبکرێت”.

فوائد شرب القرفة قبل النوم - ويب طب

لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی دژەبەکتریا و ڤایرۆسی هەیە سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە، ڕێگری لە شێرپەنجە و زەهایمەر دەکات، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن، تەندروستی دڵ و دابەزینی کێش دەدات بەپێی ماڵپەڕی”Food.NDTV” و “Healthshots”، پسپۆڕەکە جەختی کردەوە پێویستە لەخواردنەوەی دارچینی بەگەدەی بەتاڵ دووربکەونەوە لەکاتی توشبوون بە کێشەکانی کرداری هەرس و گەدە وەک برینی گەدە، چونکە ئەو خواردنەوەیە وادەکات ئەو کێشە تەندروستییە خراپتربێت، بەپێی کۆنسلتۆی پزیشکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا