بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەكان نموونەی خەبات و تێكۆشان بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرد.

لە دیدارێكدا كە نوخشە ناسیح، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی تاقانەكانی هەڵەبجە و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كرا و لە چەند خاڵێكدا تاقانەكان خواست و داواكارییەكانیان خستەڕوو.

لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەكێتی بۆ داواكارییەكانیان خستەڕوو و رایگەیاند، ئێوە رۆڵەی ئێمەن و لەهەموو قۆناغەكانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. كار لەسەر هەموو داواكارییە رەواكانتان دەكەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و بەغدا بەدیهێنەری مافەكانتان دەبن. ئەو خوشك و برایانەشمان كە تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوكاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین.

هەر لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەكانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان كرد و وتی، بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەكان نموونەی خەبات و تێكۆشان بوون لەپێناو كوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەكی درەوشاوی هەیە.

وتیشی، كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەكانی ئێمە بارتەقای قوربانییەكانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێك لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا