پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو گۆشیفرۆشیان دەستگیرکردووە، کە گۆشتی ئەسپیان سەربڕیوە و هەوڵیان داوە بە هاوڵاتیانی بفرۆشن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ڕایگەیاند، لەسەر زانیاریی بەشی ئابوری ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی زانیارییان پێدرا، کە لە گەڕەکی شێخ عەباس ئەسپێک سەربڕاوە، دوای گەیشتی لیژنەکان و ئاسایش و پۆلیس بینرا کە ئەسپێک سەربڕاوە و پێش ساغکردنەوەی توانرا گۆشتفرۆشەکان دەستگیربکرێن و دەست بەسەر گۆشتەکەدا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەسپەکە لە مەیدانی ئاژەڵان سەربڕاوە و براوەتە ماڵێک و دواتر ئەو دوو کەسە هەوڵیان داوە گۆشتی ئەسپەکە بەشێوەی قیمە و بەناوی گۆشتی گوێرەکەوە بەنرخی 12 هەزار دینار بە هاوڵاتیان بفرۆشن.
جەختیکردەوە، بەبڕیاری دادوەر دوو کەسەکە دەستگیرکراون و فەرمانی گرتنیش بۆ دووانی دیکە دەرچووە.
نوێنەرانی لیژنە هاوبەشەکان، هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدەن دەربارەی دوورکەوتنەوە لە گۆشتی سەرشەقام و تا دڵنیانەبنەوە لەوەی گۆشتەکە بە فلتەری لایەنی پەیوەندیداردا تێپەڕبووە نەیکڕن.