كارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید و مۆلیدە نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لە ناو بازاڕی سلێمانی دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی بە پریپەید (كارت)كردنی كارەبای زۆنی یەكەمی ناوبازاڕی سلێمانی.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، زۆنی یەكەمی ناوبازاڕ دەكەوێتە سەنتەری ناو بازاڕ و لە فلكەی مامەڕیشە دەستپێدەكات تا دەگاتە فولكەی دەستەكە و پاشان شەقامی قەنات تا نەخۆشخانەی عەلی كەمال پاشان دێتەخوارەوە بۆ خوار فولكەی خانەقا لای تایەفرۆشەكان پاشان دووبارە تا فولكەی مامەڕیشە، واتە كۆی ئەو بازاڕو دوكانانە دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا ئامێری (CIU) دەدرێت بە خاوەن دوكانەكان بۆ پڕكردنەوەی باڵانسی كارەبا و زانینی هەر زانیارییەكی دیكەی پێویست.

ئاشكراشیكرد، بە پێی ئەو پلانەی دانراوە، لەو زۆنەی ناو بازاڕ، كە كارەباكەیان دەبێت بە پریپەید، كارەبایان دەبێت بە بەردەوام و لە ئەمڕۆوە موەلیدەیان نامێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا