پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 115 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جهاندا بە 115 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 109 دۆلار و شەش سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە، هێشتا بازاڕی نەوت ناجێگیرە و نرخەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان.