مەسرور بارزانی: هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی كوردستانه‌

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، چه‌ندین جار وتوومه‌ و دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی كوردستانه‌، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت بڵێت من بڕیارده‌ر و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌م.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی بەشداری لە یەکەمین دیداری لاوان لە دهۆک کرد و تێیدا باسی لەوەکرد، ناكۆكی سیاسی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیشتمان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر حزبه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كاریان كرد، كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زوودا ده‌گاته‌ ئامانجه‌كانی.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌ت خزمه‌تكاری خه‌ڵكه‌ و له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ دروستبووه‌ و ئامانجیشی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه‌، بۆیه‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌نج و لاواندا پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی و پێویسته‌.

باسی لەوەش کرد، زۆر شتی باش له‌ كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، باڵه‌خانه‌ی باش بونیادنراون، پارێزگاری له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم كراوه‌ و رێگه‌ و بانی باش دروستكراون، به‌ڵام ئێمه‌ ساڵ به‌ ساڵ پێویستیمان به‌ پته‌وكردنی ئه‌م ژێرخانه‌یه‌، ساڵ به‌ ساڵ به‌ دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێزه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی سه‌قامیگری و ئاساییش و سیاسییه‌وه‌، ئێمه‌ سه‌قامگیرییه‌كی باشترمان هه‌بێت.

لەبارەی دۆخی کارەباوە باسی لەوەکرد، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌یه‌، كه‌ بتوانێت كاره‌بای 24 كاتژمێری دابین بكات و به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام سووته‌مه‌نی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه‌ و نه‌شتوانراوه‌ به‌شێك له‌ وێستگه‌كانی كاره‌با نۆژەن بكرێنه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا