پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەژان هێرش وتەبێژی پلاتفۆرمی ئین سلێمانی رایگەیاند: پلاتفۆرمی ئین سلێمانی تەنهاو تەنها ئامانجی خزمەتكردنە بە شارەحەیاتەكەو خەڵكانی دەوروبەی، لە سەری ساڵی نوێ توانی كاریگەری لەسەر زیادكردنی ژمارەی گەشتیاران هەبێت بۆ شاری سلێمانی بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەكە لە 30 هەزارەوە بەرزببێتەوە بۆ 67 هەزار گەشتیار.
وتیشی: بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی كوردی فێستڤاڵێكی گەورە لە سلێمانی سازدەكەین بۆ گەرانەوەی خۆشی بۆ دڵی دانیشتوانی شارە حەیاتەكەو گەشتیارانی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڤیستڤاڵە لە 17 بۆ 20ی ئەم مانگە سازدەكرێت و بۆیە لە سەكۆی ئازاد ئەم پرێس كۆنفرانسەمان كرد بۆئەوەی بڵێین فێستڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵ لێرەوە لەم سەكۆی ئازادەی پاركی ئازادیەوە دەست پێ دەكەین.
روونیشیكردەوە، لە رۆژانی فێستڤاڵ لێرە نمایشی فلم ئەبێت شەوان لە سەعات 6:30 بۆ 11:00 شەو، هەروەها 150 كوخ بۆ گەنجان ئامادەیە بۆ بەرهەمە خۆماڵیەكان ئەمانە و چەندین بڕگەو بابەتی تری گرنگ و سەرنج راێكێش.