ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق: بەغدا و هەولێر نزیکن لە ڕێککەوتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئیرادەی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێر نمونەییە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز.

عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان سەرقاڵی گۆڕانکاریکردنە لە یاسای نەوت و غازدا کە دیارترین ناکۆکی نێوان بەغدا و هەرێمە.

وتیشی، یاسای نەوت و غاز و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی لە دیارترین ئەو یاسایانەن کە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێم لەبواری بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت ڕێکدەخەنەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئیرادەی حکومی و پەرلەمانیی هەیە بۆ هەموارکردنەوە و جێگیرکردنی ئەو یاسایە و پێشبینی دەکرێت لەم خولەی پەرلەماندا ئەو یاسایانە یەکلایی بکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، یاساکانی پەیوەست بە وزە لە دیارترین خاڵەکانی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێرن و هەردوولا مافی مامەڵەکردن و هەناردەکردنی نەوت بە هی خۆیان دەزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا