روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی هەڵەبجەوە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە (نوخشە ناسیح) داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە پێکەوە لێکۆڵینەوە لە سکاڵای هاوڵاتییان بکەن و کاروبارەکانی هاوڵاتییان رایببکەن، بەڵام بە پێی راگەیاندنەکەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە “رەتیکردووەتەوە و هەوڵی درووستکردنی پشێوەی داوە”.

دەقی روونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە:

لە ماوەی رابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامەو تەلەفوونەوە بۆ قائیمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاتوو نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە بەمەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی رایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی کرد، هاوکات بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکەن تا لەنزیکەوە لە کەموکووڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات، هاوکات بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەش بەڕێز پارێزگارو سەرو خۆی لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە، داواش دەکات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا