عێراق سێ خوێندکارە یەکەمەکان دادەمەزرێنێت و هەرێمیش دەگرێتەوە

ئەندامێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند”دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکان، خوێندکارانی ناو هەرێمیش دەگرێتەوە کە لەزانکۆو پەیمانگه‌ حکومییەکان تەواویان کردوەو دانیشتوی پارێزگاکانی هەرێمن”.

د. بڕیار ڕه‌شید ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، 96 ناوی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانی (دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆر)ایان پێگەیشتوە بۆ دامەزراندن‌و دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکان، خوێندکارانی ناو هەرێمیش دەگرێتەوە کە لەزانکۆو پەیمانگه‌ حکومییەکان تەواویان کردوەو دانیشتوی پارێزگاکانی هەرێمن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ جاری دوەم سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵیمان کرد بۆ بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگه‌ حکومییەکانی هەرێم‌و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.

بڕیار رەشید وتیشی، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنەکە مه‌حمود ته‌میمی کۆبومه‌وه‌ لەبارەی دامەزراندنی  سێ خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگه‌ حکومییەکانی هەرێم لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئه‌وان نوسراویان کردوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ خوێندنی باڵای هەرێم‌و وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمیش ناوەکانی ناردۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق.

پەرلەمانتارەکەى کورد لە پەرلەمانى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، بڕیارە لەمانگی داهاتودا ناوەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی کارەکانیان تەواوبێت، بەردەوامدەبین لەچاودێریکردنی ئەم دۆسییە تا دەگاتە ئەنجام.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا