دانەغاز: داهاتمان لە هەرێمی كوردستان و میسر زیادی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار شایستەی داراییان لە میسر و هەرێمی كوردستانەوە بەدەستگەیشتووە.

كۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ساڵی رابردوودا لە هەریەكە لە هەرێمی كوردستان و میسر بە بەهای 318 ملیۆن دۆلاری شایستەی داراییان بەدەستگەیشتووە، لەو بڕەش 64 ملیۆن دۆلارییان لە هەرێمی كوردستانەوە بووە و 254 ملیۆن دۆلاریشیان لە میسرەوە بووە.

كۆمپانیاكە باسی لەوەشكردووە، شایستە داراییەكانیان لەسەر بنەمای دەستكەوتی ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا