یەكگرتوو داوای دروستكردنی بەرەیەك دەكات لەدەرەوەی لایەنەكانی دەسەڵات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرای دەكات كاردەكات بۆ پێكهێنانی چوارچێوەیەكی نیشتمانی لەگەڵ لایەنە نارازیەكان بەمەبەستی بەشداریەكی كارا و كاریگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەكی ئامادە كردووە و ماوەیەكە دیالۆكی لە گەڵ گروپ و لایەنە ناڕازیەكانی دەرەوەی دەسەڵاتدا دەست پێكردووە .

ڕۆژی سێ شەممە 11/7/2023 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بە ئامادەبوونی صلاح الدین محمد بهاالدین ئەمینداری گشتی و د. محەممەد ئەحمەد سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا.

وەك لە بەلاغی كۆتایی كۆبونەوەكەدا هاتووە، بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ڕووداو و پێشهاتەكان خرایە بەر باس و تاوتوێكردن، بە مەبەستی وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست و دەستنیشانكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی قۆناغەكە.
لە بەشێكی بەلاغەكەدا هاتووە، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، یەكگرتوو بە پێویستی دەزانێت كە لایەنەكانی دەسەڵات چیتر پێگەی سیاسی و دەستوری هەرێمی كوردستان نەكەنە قوربانی ململانێ و بەرژەوەندیە حیزبەكانی خۆیان و هەرچی زووترە ڕێك بكەون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە زووترین دەرفەتدا بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە دەستوورییەی رویكردۆتە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكگرتوو كاردەكات بۆ پێكهێنانی چوارچێوەیەكی نیشتمانی لەگەڵ لایەنە نارازیەكان بەمەبەستی بەشداریەكی كارا و كاریگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەكی ئامادە كردووە و ماوەیەكە دیالۆكی لە گەڵ گروپ و لایەنە ناڕازیەكانی دەرەوەی دەسەڵاتدا دەست پێكردووە .

ئاماژە بەوەشكراوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە تایبەتی پارێزگای كەركوك و ناوچە جێناكۆكان و ماددەی (140) كۆبونەوەی سەركردایەتی جەحتیكردەوە لەسەر ئەوەی كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كاردەكات بە ئاراستەی بەهێزكردنی پێگەی كورد و رێگرتن لە لاوازبوونی زیاتر لەو ناوچانەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا