بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی نیسان، بەختیار محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتای هایلۆکس بووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خێرای زۆرەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی-عەربەت وەرگەڕاوە.

ڕوونیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا