مالیزیا، چیرۆکی ئەو وڵاتەی دەبێت هەموو موسڵمانێک بیخوێنێتەوە

دانیشتووانەکەی سەرەتا بڕوایان بە ئاینی هیندۆسی هێنا و دواتر پەیڕەوی بودیزمیان تاقیکردەوە بەڵام هێندەی نەخایاند ئایینی ئیسلام هات و لە وڵاتەکەیان جێگیر بوو و تیایدا گەشەیسەند، تا وایلێهات موسوڵمانان تیایدا بوونە زۆرینە.

چیرۆکی ئیسلامی مالیزیا
مالیزیا کە خاوەنی ئابورییەکی بەهیزە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ناسراوە بە پڵنگی ئاسیا

لەڕووی گەشەسەندنەوە بووەتە نمونەی باڵای جیهان
ئەم وڵاتە لە 13 ویلایەت پێکهاتووە و دانیشتووانەکەی زیاتر لە 32 ملیۆن کەس دەبن، روبەرەکەشی زیاترە لە 330 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە.

ڕێژەی موسوڵمانانی مالیزیا %60ی کۆی دانیشتووانە
لەم ساڵانەی دواییدا موسوڵمانان ئیدارەی ئەم وڵاتەیاندا و لەڕووی ئابوورییەوە گەیاندیانە ریزبەندی وڵاتە یەکەمینەکانی جیهان

کەواتە چۆن ئیسلام گەیشتە مالیزیا؟
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئیسلام و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی، مالیزیا دەستیکرد بە جوڵانەوەیەکی ئابوری چالاک، بەتایبەتی لەگەڵ یەمەن.

بازرگانەکانی جیهان دەگەڕان بەدوای بازاڕی ساغکردنەوەی کاڵاکانیان و هێنانەوەی بەرهەمی نوێی وڵاتانی جیهان بۆ وڵاتەکەیان.

بەڵام تەنیا قوماش و خورما و خواردنی وشکە و بابەتەکانی جوانکارییان نەدەهێنایەوە مالیزیا بەڵکو لەگەڵ خۆیان کلتور و ئاین و زانستی ئەو وڵاتانەیان دەهێنایەوە کە سەردانیان دەکردن.

لەگەڵ هاتنی سەدەی حەوتەمی زاینی سەرەتاییترین پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام لەدورگەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نیشتەجێبوون لەناویشیاندا ناوچەکانی “ئەرخەبیل مەلاوی” کە ئێستا بە مالیزیا ناسراوە.

لەوێ چاویان بە دانیشتوان و گەڕۆکە مالیزییەکان کەوت و دواتر بوونەهۆی گۆڕینی بیروباوەڕی ئەو کەسانە کە پێشتر باوباپیرانیان لەسەر پەیرەوی بودیزم دەڕۆیشتن.

ئەمە بەشەپۆلی یەکەمی گەیشتنی ئیسلام بە مالیزیا دادەنرێت، بەڵام شەپۆلی دووەم کە بە شەپۆلێکی بەهێزتر هەژماردەکرێت لەسەر دەستی بازرگانانی هیندۆئیسلام گەیشتە مالیزیا کە لەڕێی فەتحی ئیسلامییەوە بووبوونە موسوڵمان.

هۆکاری بەهێزی شەپۆلی دووەمی ئیسلام لەمالیزیا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی جوگرافی نێوان ئەو وڵاتە و وڵاتی هندۆئیسلامییەکان هاوکات پشتیوانی موزەفەرشای یەکەم بۆ ئاینی ئیسلام، کە کۆتا شای هندۆسی مالیزیا بوو هۆکارێکی بەهێز بوو تا مالیزییەکان بەلێشاو بچنەسەر ئەم پەیڕەوە ئیسلامییە.

لەگەڵ هاتنی سەدەی 15 و 16 زۆربەی دانیشتیوانی مالیزیا بوونە شوێنکەوتەی ئایینی ئیسلام، پاشان ئیسلام بووە ئاینی فەرمی و زۆرینەی دانیشتوانی مالیزیا کە لەئێستادا بەدانیشتوانی رەسەنی مالیزیا دادەنرێن.

مالیزیا چەندین جار داگیرکراوە و دوایین جاریان لەسەر دەستی بەریتانیا بوو، لەدوای ئەوەی داگیرکاری بەریتانیا کۆتاییهات، دانیشتووانی مالیزیا بەشێوەیەکی سەرەکی دابەش بوون بەسەر سێ پێکهاتەی سەرەکیدا، کە زۆرینەیان موسڵمانی مەلاویی بوون، بەشی دووەم و سێیەمیش چینییە بودییەکان و هندییە هندۆسەکان بوون.

هەتا کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، دۆخی مالیزیا لەژێر داگیرکاریدا بەمشێوەیە مایەوە و هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینی تا ئەو کاتەی زانی خاڵی لاوازی لەجیاوزییەکانیدا چارەسەر دەبێت.

ئەوەبوو مەهاتیر محەمەد، دامەزرێنەری ڕاپەڕینی مالیزیا بڕیاریدا پۆلی ناوخۆی وڵات یەکبخاتەوە و هاوسەنگی لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا بهێنێتەئاراوە بەبێ ئەوەی هیچ کام لەو سێ پێکهاتەیە بەسەریەکتریدا زاڵبن.

سەرباری ئەوەی موسڵمانان زۆرینەی دانیشتوان بوون، بەڵام کەمینەکانیش هاوشێوەی موسوڵمانەکان پشکیان لە دەسەڵاتدا هەبوو، بەجۆرێک ئابوری درایە دەستی چینییەکان.

لەگەڵ ئەوەی بەدرێژایی مێژوو تاکە سەربازێکیش بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام نەچووە مالیزیا، کەچی دیاردەکانی ئیسلام لەو وڵاتە لەهەموو وڵاتەکانی دیکە بەئاشکراتر دیارن و موسوڵمانانیشی لەهەموو موسوڵمانانی جیهان زیاتر پەیوەستن بە ئایینەکەیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا