كاروانێكی دیكەی كۆچبەرانی كورد دەگەڕێنەوە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كاروانێكی دیكەی كۆچبەرانی كورد كە ژمارەیان 430 كۆچبەرە لە سنورەكانی بێلاروسیاو پۆڵەنداوە بگەنەوە فڕۆكەخانەی هەولێر.

بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە كاروانەكە ئەمڕۆی كۆچبەران لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەوە دەگەنەوە فڕۆكەخانە.

پێشتریش بە چەند قۆناغێك ژمارەیەكی دیكەی كۆچبەرانی عێراقی و هەرێم لە سنورەكانی بێلارووس و پۆڵەنداوە گەڕاونەتەوە.

داخستنی سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرووی كۆچبەران و خراپی دۆخی ژیان و بوونی سەرمایەكی زۆر و نەبوونی خۆراك و پێداویستییەكان هۆكاری گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانەیە.

پێشتریش لە كاتی گەڕانەوەی كۆچبەرانی دیكە رەخنەی ئەوەیان ئاڕاستەی بەرپرسانی حكومەت كرد كە لە بری ئەوەی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان بدەن، بەڵكو گرفتیان بۆ دروست دەكەن و هۆكارن بۆ ئەوەی بێلارووس و پۆڵەندا سوورتر بن لەسەر داخستنی سنورەكانیان و هۆكارن بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەران بۆ كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا