پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، منداڵیک لە رووباری سیروان، لە یەکێک لە کەپرە گەشتیارییەکانی سەیرانگای ژاڵەناو، دەکەوێتە ناو رووبارەکە و دوای دەرهێنانی و بردنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و، پاش توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
جێگای ئاماژە پێدانە، سەرەڕای هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ قەدەغەکردن و سنووردارکردنی ناوچە گەشتیارییەکان لە دانانی تابلۆی ئاگادارکردنەوە و بەربەست لەسەر چەم و رووبارەکان، بەڵام هێشتا حاڵەتەکانی خنکان روو لە زیادبوونە و لە زۆرینەی هەینییەکانی رابردوو، لانیکەم کەسێک لە رووبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستان خنکاون.