کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بۆ دەستپێکردنی، کۆبوونەوەی تایبەتی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی ئەیلوولئ 2023، خوێندنەوە لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم گەیشتنە بەغدا، بەوهۆیەشەوە نەتواندرا رێژەی یاسایی پەرلەمان تەواو بکرێت و دانیشتنەکە دواخرا بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا