ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا تاوتوێی هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی توركیا لە كۆبوونەوەیەكدا هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی توركیا بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەی سەر رۆژئاوای كوردستان بە تایبەت ناوچەكانی مەنبەج و تەلرەفعەت دەكرێت.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تیمی سەربازیی راپۆرت و ئامادەكارییەكانیان بۆ ئۆپراسیۆنەكە پێشكەشی ئەردۆغان و ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا