ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەدا تاوتوێی بومەلەرزە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و پرسی بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان بخرێتە گفتوگۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی شوبات، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆی چەند تەوەرێك دەكات.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتێك لەبارەی روودانی دواین بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان و ڕێوشوێن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای “بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی” لە هەرێمی کوردستان و “پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.
ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا