ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، لەبارەی سەرەگرتن بۆ پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە.

پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەشەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى بەدواوە، دواى کاتژمێر 9ى شەو، سەرەگرتن و پێدانى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات و دەتوانن سەرەبگرتن تا شوێنى حجزکردن نامێنێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر حجزی ئەلیکترۆنیت بۆ نەکرا پێویستە (100000) سەد هەزار دینار رسومات زیادە بدەیت.

ڕوونیکردەوە، ئەگەر ئەو کاتەی بۆت دیاریکرا دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بوو دوو کاتژمێر پێش ئەو کاتە سەردان بکە، بەڵام ئەگەر کاتەکە بەیانیان بوو لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا سەردان بکە.

لە ڕێی ئەم لینکەوە دەتوانیت سەرەگرتن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەیت :

https://www.epp.iq/home?fbclid=IwAR1f7ocvO3r0XGxFQkPoC9kvk9P5qbtsEsfsBMoehHJ4foRrLbFCHAUtWe0

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا