تەندروستی فەڵەستین ئاماری نوێێ جەنگی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئاماری نوێی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، کە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 31 هەزار و 553 کەس، هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 73 هەزار و 546 کەس.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە نزیکەی 63 هەزار کەس کوژراون و 112 کەسیش برینداربوون.

ڕوونیکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان لەژێر داروبەردا ماونەتەوە، بەهۆی ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیشتی تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری بۆ ئەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا