كەشناسی: شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كاریگەرییەكانی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبوونی كاریگەرییەكانی بەفر و بارانباین، بارستە هەوایەكی سارد روو دەكاتە ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و هەندێك جار ئاستی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند، هەروەها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكاندا و ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیەكەیان دەگاتە 1000م.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێت لە درەنگانی شەودا، لەگەڵ خۆڵبارین لە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان كە تێكەڵی باران دەبێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا