شاندێكی عێراق گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەکانی ھەڵبژاردن و رەوشی سیاسی عێراق، شاندێکی رەوتی سەدر بەسەردانێک گەیشتە ھەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیران شاندێكی رەوتی سەدر کە لەحەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نەسار روبێعی سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەینەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، سەردانەكە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەكە.

ئەم سەردانە لەكاتێكدایە، لەئێستادا شاندێكی باڵای هەرێمیش لەسەر پرسی بودجە و ناردنی بەشەپشكی هەرێم لەبەغدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا