تۆمەتباری ڕووداوەکەی مێردین کە تێیدا پێنج هاوڵاتی کوژران دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی تەتەر، پارێزگاری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوەکەی مێردین کە تێیدا پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری دهۆک کوژران، دەستگیرکرا.

شەوی 18ی ئەم مانگە لەسەر ڕێگەی نسێبینی سەربە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان هێرشی چەکداری کرایەسەر ئۆتۆمبێلێک کە تێیدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبوون، لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری دهۆک کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەکرد، تاوانبار و بکەری هێرشە چەکدارییەکە دەستگیرکراوە و جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە هەموو ئەوانەی دیکەش کە دەستیان لەم ڕووداوەدا هەیە دەستگیریان بکەین و لەڕێی سزادانیانەوە دادپەروەری بەدیبهێنین.

باسی لەوەشکرد، “ئەم ڕووداوە نابێتەهۆی تێکچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و برایانمان لە باکوری کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا