پۆڵه‌تیك پرێس
دوای حه‌وت ساڵ له ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان توركیا و میسر و دروستبونی گرژی له‌نێوانیان، جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
ئەمڕۆ هه‌ینی 12ی ئاداری 2021 مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، “ئێمه له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگری و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانمان له‌گه‌ڵ میسر ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه”.
وتیشی، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ میسر، له هه‌نگاوی بچوكدا له‌ژێر ستراتیژێكی دیاریكراو، نه‌خشه رێگایه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زیری توركیا له‌سه‌ره‌تايی ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ قاهیره دانوستان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی نوێی ده‌ریایی بكات له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
له ساڵی 2013، دوای له‌كار لابردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشوی میسڕ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌و وڵاته راگیرا و گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوو.