وتەبێژی یەكێتی: دووەم كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە هەولێر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە یەكێتی و پارتی دووەم كۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام دەدەن.

سۆران جەمال تاهیر بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: كۆبوونەوەكە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی لەمساڵدا.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو شاندی مەكتەبی سیاسیی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە شاری سلێمانی كردو لەبارەی چەند پرسێك كۆبوونەوە و بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بە ڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو و بڕیاریش درا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا