ئاستی ئاوی دیجلە و فورات لە 50% كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ئەمساڵ کەمئاوییەکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە بەجۆرێک ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی ئابی 2021 ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەردانی تورکیا دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاندووە، ئەمساڵ کەمئاوییەکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە بەجۆرێک ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و رووبارەكانی سیروان و دیالە هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی عێراقی گەڕاندووەتەوە بۆ هەندێك هۆكار لەوانە دروستكردنی بەنداو لەلایەن توركیاوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شاندێکی وەزارەتی ئاوی عێراق سەردانی تورکیا دەكا هاوكات بڕیاریشه‌ کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی لە نێوان عێراق، سوریا و تورکیا لەباره‌ی دۆسیه‌ی ئاو‌ ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا