پێشخستنی بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا تاوتوێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی نێوان شاندێكی كومەڵەی پیشەسازی و پیاوانی كاری توركی عێراقی و وەزارەتی بازرگانی هەرێم، پێشخستنی كەرتی بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، رۆژی دووشەممە 30_1_2023، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی (كومەڵەی پیشەسازی و پیاوانی كاری توركی عێراقی) كرد، كە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا هاتبوون.

لە كۆبوونەوەكەدا، محەمەد ساڵح سەرۆكی كۆمەڵەكە سوپاسی وەزارەتی بازرگانی و خۆیانی گەیاندە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ هاوكاری پشتیوانیەكانیان لەوبوارە و هەروەهابەشداریكردنی نوێنەری وەزارەت لە كۆنفرانسی تایبەتی بازرگانی كە ساڵی ڕابردوو لەمێرسین ئەنجام درا و تێیدا چەندین تەوەر و پرس تاوتوێكران و بڕیاردرا بكرێتە بەرنامەی كاری داهاتوی كۆمەڵەكە و ببێتە پردێكی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا.

وەزیری بازرگانیش لای خۆیەوە پشگیری و هەماهەنگی بۆهەر لایەنێك دەربڕی كە كار بۆ گەشەی ئابوری و كەرتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا