داوا دەکرێت 100 هەزار دینار جەژنانە بۆ خانەنشینان خەرج بکرێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووەبەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، ‘100 هەزار دینار جەژنانە’ بداتە خانەنشیان.
یاسر ئەسکەندەر وتووت، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنی وەتەن لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە، داوای دەکات رەزامەندی بدرێت بە خەرجکردنی بڕی 100 هەزار دینار ‘جەژنانە’ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی عێراق.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نوسراوەکەیدا دەڵێت، “بەهۆی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، هەروەها ئەو بارودۆخە سەختەی هاوڵاتییان بەهۆی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و گرانیی کەرەستە و شتوومەکەکان لە بازاڕەکان، داواتان لێدکەین دیاریی و جەژنانە بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینانی عێراق خەرج بکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا