تایبەت بە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بڕیارێك لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڕیارێك لەلایەن بانكی ناوەندی دەرچووە بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوو بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی كاری پێدەكات.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی، بڕیارە بانكی ناوەندی لەمەودوا دۆلار بە نرخی ڕەسمی 146000 بۆ 100 دۆلار بە دۆلار فرۆشەكانی شاری سلێمانی بفرۆشێت، و مەرجیشە هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بە لانی كەمەوە خاوەنی سەرمایەیەك بێت كە لە دوو ملیار و نیو دینار كەمتر نەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر خاوەنی ئەو سەرمایەیە نەبن ئەوا پێویستە چەند كۆمپانیایەك یەك بگرن.

‎لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانیدا هاتووە، بانكی ناوەندی عێراق نوسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی خۆیان بگونجێنن كەبەپێی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی دوو گروپی بانكی هەن،‎ گروپی (A) كە نابێت سەرمایەكەی لەپێنج ملیار دینار كەمتر بێت، گروپی (B)كە نابی سەرمایەكەیان لە دوو ملیار و نیو دینار كەمتر بێت، بانكی ناوەندی بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەكات و دۆلاریان بە بەهای رەسمی 146000 دینار پێدەفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا