وەزارەتی دارایی 10 هەزار موچەی نایاسایی بڕی

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم موچە و خانەنشینی 10 هەزار مووچەخۆری نایاسایی هەرێمی بڕی.

رۆژی دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند، بە پاڵپشت بە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، موچە و خانەنشینی زیاتر لە 10 هەزار موچەخۆری نایاسایی بڕا.

باسی لەوەش کرد، ئەو موچەخۆرانە لە سیستمی بایۆمەتریدا دوو جار یاخود زیاتر ناویان تۆمار کراوە، وتیشی: ژمارەیان 21 هەزار و 588 دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا