نەوت بەرامبەر ئاوەدان کردنەوە..چین 1000 خوێندنگا لە عێراق دروست دەکات

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە عێراق، 15 گرێبەستی لەگەڵ وڵاتی چین واژۆ کرد، لە بەرامبەر دروستکردنی هەزار خوێندنگا لە ناوچە جیاوازەکانی سەرانسەری وڵاتەکەی.

نوسینگەی ڕاگەیەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا.

بەڕێوبەری جێبەجێکردنی لیژنەی باڵا بۆ دروستکردنی خوێندنگاکان، نوێنەرایەتی لایەنی ؛ێراقی دەکرد، لی دێزی سەرۆکی کۆمپانیای پاوەر چاینا کە دروست کردنی 679 خوێندنگا لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەها کۆ جۆن بەڕێوبەری هەرێمی کۆمپانیای سینۆتیک کە دروست کردنی 321 خوێندنگا لە ئەستۆ دەگرێت نوێنەرایەتی لایەنی چینیان دەکرد، بۆ ڕێو ڕەسمی واژۆ کردنی گرێبەستەکان.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک