پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەمووان هەوڵ دەدەن بۆ پارێزگاریکردن لە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ بۆ تەندروستییەکەی باش و دووربوون لە نەخۆشییەکان، بەتایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هەیە، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە یارمەتی دابەزینی دەدەن.
چوار خواردنەوە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن:
-چای سەوز بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان.
-خواردنەوەی شۆفان یەکێکی دیکەیە لە خواردنەوە زۆر باشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.
-شەربەتی سروشتی توو، شاتوو، بلوبێری و شلیک دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان، کە هەردووکیان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەجەستەدا دەدەن.
-شەربەتی سروشتی تەماتە پێکهاتەی لایکۆبینی تێدایە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.