پۆڵەتیک پرێس
خەیار یەکێکە لەو سەوزەواتانەی لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و ڕۆژانە جگە لەوەی بەتەنها دەخورێت بەشێکی سەرەکی دروستکردنی زەڵاتەکانە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
پێنج هۆکار واتلیدەکەن خەیار بە توێکڵەکەیەوە بخۆیت:
-خواردنی خەیار بە توێکڵەکەیەوە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینە گرنگەکان بە جەستە دەبەخشێت.
-خەیار بەیەکێک لە خواردنە تەندروستەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێت ئەو پۆتاسیۆمەی لە توێکڵەکەیدا هەیە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-توێکڵی خەیار سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە ئەگەری قەبزی کەمدەکاتەوە و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
-دژەئۆکسانەکانی تێدایە سوودێکی زۆی بۆ پێست هەیە.
-بەپێی توێژینەوەیەک توێکڵی خەیار سوودی بۆ تەندروستی چاو هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر بێتاکارۆتینەکانی تێدایە کە بۆ تەندروستی چاو گرنگە.