لەم کاتانەدا نابێت خواردنەوی ئاو فەرامۆش بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی ڕێژەیەکی تەواو لە ئاو زۆر گرنگە بۆئەوەی ئەندامەکانی جەستە کارەکانیان بەباشی جێجەجێ بکەن، چونکە ئەگەر جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە ببێتەوە ئەوا دووچاری چەندین کێشەی تەندروستی دەبێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆڕی هیندی بواری خۆراک لۆڤنێت پاترا، باشترین کاتەکانی بۆ خواردنەوەی ئاو ڕاگەیاند کە پێویستە بەهیچ شێوەیەک لەو کاتانەدا خواردنەوەی ئاو فەرامۆش نەکرێت:

-پزیشکەکە هۆشداری دەدات دوای لەخەو هەستان بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک ئاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.

-خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاو دوای وەرزش کردن یارمەتی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ سروشتی خۆی دەدات، هەروەها ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات دوای ماندوبوونێکی زۆر.

-پزیشکەکە ڕوونیکردەوە پێویستە ئاو پێش ژەمەکان بە نیو کاتژمێر بخورێتەوە، چونکە خواردنەوەی لەدوای ژەمەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس.

-لەکاتی نەخۆشییەکاندا خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە.

-لەکاتی ماندوێتیدا هەست بە وشکبوونەوەی جەستە دەکەیت، بۆیە دەبێت ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا