پۆڵەتیک پرێس
ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی گورچیلە بوون، پێویستیان بە هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە کە سود بە تەندروستی گورچیلە و زاوزێیان بگەیەنێت چونکە پەیوەندیان بە یەکترەوە هەیە.
سودەکانی بلوبێری بریتیە لە
١-ڕێگری لە توشبوون بە هەو کردن ونەخۆشی گورچیلە
بلوبێری یارمەتیدەرە لە کەم کردنەوەی توشبوون بە هەندێک نەخۆشی گورچیلە، هەندێک ماددەی چالاکی تێدایە یارمەتی ئاسان کردنی میز کردن دەدات.
٢-کەمکردنەوەی نیشانەکانی کێشەی گورچیلە
خواردنەوەی کوپێک یان دوو کوپ شەربەتی بلوبێری، دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی هەوکردن و ئاوسانی گورچیلەکان
٣-ڕێگریکردن لە هەوکردنی بۆری میز
چەندنین ڤایتامین و ماددەی سروشتی تێدایە، کە یارمەتی ئاسان کردنی میز کردن دەدات و ڕێگری دەکات لەوەی بۆری میز توشی هەوکردن ببێت
٤-تەندروستی گشتی گورچیلە
بەشێوەیەکی گشتی بلوبێری، یارمەتی تەندروستی گورچیلەکان دەدات لە هەموو ڕوویەکەوە.