پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کرد، پلانی نوێی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەوەکالەت بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، کردنەوەی دەرگای دانوستانە لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەوەکالەت لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، سیاسهتێكی نوێ و میكانیزمی جددی بۆ دابەزاندنەوەی بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی دهگرنهبهر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، پلانی نوێی عەلی عەلاق بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بریتییە لە کردنەوەی دەرگای دانوستان لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا تا پێداچوونەوە بە سنووردارکردنی دۆلار لە بازاڕەکاندا بکرێت.
پێشتریش، هەر لەدوای ڕاسپاردنی بۆ پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەلی عەلاق بەڵێنی دا لە ماوەیەکی کورتدا بەهای دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێشووی.