پارتی ڤیتۆی لەسەر كاندیدەكانی یەكێتی نەماوە

پۆڵەتیك پرێس:
پارتی دیموكرات ڤیتۆی نەماوە لەسەر ناوی كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی بۆ بریكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان‌و سەرۆكی دەستەكان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان.

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، كە پارتی بەڵێنیداوە لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی هەڵبداتەوە و بڕیارە سەرجەم ئەو پۆستانەمان وەربگرین، كە لە ڕیككەوتنی پێكهێنانی حكومەت پشكی یەكیتین.

ئەمە لەكاتێكدایە، یەكێتی نیشتمانی رێككەوتنێكی لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری لەحكومەت هەیەو پێشتر پارتی رێگری لەوە دەكرد، چەند كاندیدێكی یەكێتی پۆستەكانی حیزبەكە لەكابینەی نۆیەم پڕبكەنەوە.

رێگرییەكانی پارتی وای لەیەكێتی كرد، چەند جارێك هەڵوێست لەبارەی ئەو حیزبەوە رابگەیەنێت‌و چەندین جاریش جەختی لەوە كردەوە، كە ئەوان سوورن لەسەر ئەو ناوانەی كاندیدیان كردوون.

فەرید ئەسەسەرد لەلێدوانەكەی جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەوان ئێستاش سوورن لەسەر ناوی كاندیدەكانیان‌و بڕیارە بەم نزیكانە لەو بارەوە كۆبوونەوە بكرێت‌و هەموو پۆستەكان یەكلابكرێنەوە.

سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی چارەنووسی رێككەوتنی ستراتێژی نێوان پارتی‌و یەكێتی، كە چەند جارێكە باس لەزیندووكردنەوەی دەكرێت وتی: رێككەوتنامەی ستراتیژی نەماوە و ئێستا لەناو سەركردایەتی نوێی یەكێتی هیچ ئاراستەیەكی نییە بۆ هێنانەدی ڕێككەوتنێكی ترو دەكرێت ئەو ڕێككەوتنە، یان ئەو پەیوەندەییە، كە هەیە بەبێ رێككەوتنی نووسراو بەڕێوەبچێت وەك پێش رێككەوتنی ستراتیژی و مەرجیش نییە رێكەوتن لەژێر نووسراوێكدا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا