پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەپێناو پاراستنی خەڵکی ئەمریکا، داوا دەکات چەک و تفەنگ لە وڵاتەکەیدا قەدەغەبکرێن.
جۆ بایدن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس دەکەم، هەنگاوی خێرا بنێن و یاسای قەدەغەکردنی چەک و تفەنگ بگەیەننە سەر مێزەکەم.
ئەم داواکارییەی جۆ بایدن لەکاتێکدایە لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا دوو ڕووداوی خوێناوی تەقەکردن لە کالیفۆرنیا ڕوویاندا و بەهۆیانەوە نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستدا.