دادگای فیدراڵی لیژنەیەك هەڵدەوەشێنێتەوە كازمی پێكیهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی چوارشەممە 2_3_2022 بڕیاری دا كە لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵی لە عێراق، كە فەریق ئەحمەد ئەبو رغیف، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرۆكایەتی دەكات، نادەستوورییە.

وەك لە دەقی بڕیارەكەی دادگا هاتووە، دادگای فیدراڵی رۆژی چوارشەممە2_3_2022 سەبارەت بە بڕیاردان لە سكاڵایەك كە دژی پێكهێنانی لیژنەكە تۆماركراوە، دانیشت و رایگەیاند: فەرمانی دیوانیی ژمارە 29 ی ساڵی 2020 كە تایبەتە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵی و تاوانە گەورەكان دروست نییە، بۆیە لیژنەكەمان هەڵیوەشاندەوە.

دادگای فیدراڵی هێمای بۆئەوە كردووە، پێكهێنانی ئەو لیژنەیە پێچەوانەی بڕگەی یەكەمی ماددەی 37 و دەقی ماددەكانی 47 و 87 و 88ی دەستوورە، كە پاراستنی ئازادی و شكۆی مرۆڤ و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە یەكدی و سەربەخۆیی دادگایان مسۆگەر كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک