لە هەولێر شەش كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێكیان دەستگیركردووە، شەش تۆمەتبار بوون و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت، كە شەوانە لە نزیك ناحیەی كەورگۆسك لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوەو دواتر دزییان لە خەڵك كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان دانیان ناوە بەتاوانی دزیكردن لە چوار ماڵ و سێ ماركێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان، دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێكدا گیرا.

روونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و ماددە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیراون بۆ لێکۆڵینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا