لاهور شێخ جەنگی جەخت لە یەكهەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی جەخت لە یەكهەڵوێستی و بڕیاری سیاسی لایەنەكان دەكاتەوە تاوەكو هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی موچەو بودجەی هەرێم هەنگاو بنێنن.

لاهو رشێخ جەنگی لەكۆبونەوەی لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان رایگەیاند، باسیان لە دۆخی ئێستا كرد و جەختیان كردەوە لەسەر یەكهەڵوێستی و بڕیاری سیاسیی لایەنەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە كە قۆناغێكی هەستیارە.

دەشڵێت، “دووپاتمانكردەوە كە بە ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم و كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان چارەسەر دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆبونەوەیەدا باسیان رۆڵی پێشمەرگە دێرینەكان كردووە كە بەهۆی خەبات و ماندوبوونی ئەوان و سەرجەم پێشمەرگەكانی رێگای رزگاری و ئازادی كوردستان ئەو ئەزمونەی ئێستا بەدەستهاتووە.

دەشڵێت، “وەك یەكێتی جەختدەكەینەوە لەسەر گرتنەبەری خەباتی پەرلەمانیی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان و بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ پەسەندكردنی ئەو بڕگە یاساییەی كە لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا هاتووە و تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردن موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا