عێراق رێژەی قەرزەكانی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند كە یەدەگی دراوی دەرەكی لە عێراق زۆر بەرزە، هاوكات كۆی قەرزی دەرەكی عێراق تەنیا 20 ملیار دۆلارە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: قەرزی گشتی ناوخۆی وڵات لە ئێستادا بە نزیكەی 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە خاوەندارێتیەكەی بە تەواوی سەر بە سیستەمی بانكی حكومەتە.

وتیشی: لە63%ی قەرزی ناوخۆیی گشتی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوەیە و نوێنەرایەتی سەروەت و سامانی ناوخۆیی دەكات لە پێكهاتەی بودجەی بانكی ناوەندیدایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح روونیشیكردەوە، پاشماوەی ئەو قەرزە ناوخۆییەی كە دەمێنێتەوە لەلایەن سێ بانكی سەرەكی حكومەتەوەیە بەرێژەی سوودی ساڵانە لە نێوان 2-3%.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو قەرزە دەرەكییە كاریگەرەی كە دەبێت لەساڵی 2023ەوە بدرێتەوە، لە 20 ملیار دۆلار تێپەڕناكات، واتە كۆی قەرزی گشتی (ناوخۆیی و دەرەكی) لە ئێستادا بە نزیكەی 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا