قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)کۆبوویەوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی  کوردستانیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە، 15-11-2023، لەهەولێر بەڕێوەچوو و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، تیشكیان خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵ و

كاره‌كانی یونامی كرد لە یارمه‌تیدانی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس،  پلان و بەرنامەی یونامی بۆ داهاتوو خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا