ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى سودانی و بایدن ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردووی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پرسی وزە و شەڕی داعش و مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق تاوتوێکراوە.

 

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردووی سودانی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پرسی وزە و شەڕی داعش تاوتوێکراوە.

سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە سەردانی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە کە هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکی سیاسی و سەربازی و ئابوری.

بەپێی راگەیەنراوەکە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ و هێزەکانی هاوپەیمانان بەکارنەیەت، هاوکات لە مانگەکانی داهاتوودا ڕێککەوتن دەکرێت لەسەر مانەوەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا